وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە دەڵێ: هەنگاوە دیپلۆماتیکییەکان بۆ بووژانەوەی دانوستانەکانی ڤییەن زۆر پێویستە، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران دەبێ کۆتایی بە پیشێلکارییەکانی ڕێککەوتنی ناوکی بهێنێ و بە شێوەیەکی تەواو یاسایی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ناوکیی هاوکاری بکا.
لە کۆبوونەوەی دیپلۆماتەکانی سێ وڵاتی بریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان، کە سەر بە گرووپی “ئێ٣”ـن و ڕابێرت مالی نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بۆ وتووێژ لەبارەی بووژانەوەی بەرجام، وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە چالاکییە مەترسیدارەکانی خۆی بە زووترین کات ڕابگرێ.
لەو بەیاننامەیەدا کە وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە بڵاوی کردەوە، باس لەوە کراوە کە، هاوکات لەگەڵ هەنگاوە دیپلۆماتیکییەکان بۆ بووژانەوەی دانوستانەکانی ڤییەن، دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، کارێکی پێویستە و تاران دەبێ بەبێ دواخستن، تەواوی هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بە شێوەیەکی تەواو یاسایی بە جێ بگەیێنێ و بایەخی گرینگی پێ بدا.