هێزێکی نوێی میلیشیایی لە عێراق دروست دەبێت و بانگەشەی ئەوە دەکا کە فەرمانەکانی ڕاستەوخۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەردەگرێت.
هێزەکە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: ناویان “كه‌تائیبی ئه‌لموهه‌ندیس”ـە، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ناوی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری کوژراوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هێزە نوێیه ڕایگەیاندووە: له ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی کار دەکەن و پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقەوە هەیە.
کەتائیب ئەلموهەندیس ئاماژەی بەوە کردووە، له‌سه‌ر ڕێبازی موهه‌ندیسن و باوه‌ڕیان به پڕۆژه‌ی جیهادی و به‌رگری هەیە و دەڵێن: پڕۆژه‌یه‌كی جیهادی و به‌رگرین، هه‌روه‌ک شه‌هیده خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌یویست.
ئەو میلیشیا نوێیە بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئەرکی ئەوان بەرگریکردنە لە عێراق و سیستمە سیاسییەکەی و دەبنە پارێزەری ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، شانبه‌شانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان.
شایانی باسە کە بەرەبەیانی رۆژی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداری لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.