له گوندی “نه‌ڕان”ی سنه رێز له یادو بیره‌وه‌ریی سه‌ردار سه‌نجه‌رخانی وه‌زیری نرا.
له‌و کۆڕیاده‌دا که له بینای سه‌ردار سه‌نجه‌رخان به‌به‌شداریی خه‌ڵکێکی زۆری ئاوایی‌و چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد به‌ڕێوه‌چوو، له سه‌ر پێگه‌و که‌سایه‌تیی سه‌ردار سه‌نجه‌رخان که به سه‌ردار ئه‌کڕه‌می کوردستانی به‌ناوبانگه، کۆمه‌ڵه وتارێک پێشکێش کران.
له‌و وتار‌و باسانه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆڵی سه‌ردار سه‌نجه‌رخان پێشکێش کران، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگیرا که سه‌ردار سه‌نجه‌رخان که‌سێکی ئازادیخواز‌و خه‌ڵکدۆست بوو که به پشتیوانیی خه‌ڵکه‌که‌ی توانی هێزی داگیرکه‌ری ڕووس له خاکی کوردستان ڕاماڵێ.
له‌و کۆڕیاده‌دا جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی‌ئایین، فه‌ڕوخ له‌قا موعته‌مید وه‌زیری، هادی ئه‌دب، سه‌باح حه‌سنی، جه‌لال شه‌ریعه‌تی، ئیجلال قه‌وامی، غه‌ریب سه‌جادی، له‌یلا وه‌زیری، فه‌ردین که‌مانگه‌ر، هاشم حیسامی، مه‌نسور ڕه‌حمانی، ئه‌سعه‌د فه‌تاحی، ره‌ئوف که‌ریمی له سه‌ر که‌سایه‌تیی سه‌ردار سه‌نجه‌رخانی وه‌زیری قسه‌یان کرد‌و له زۆربه‌ی باسه‌کان‌دا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرا که له نووسینه‌وه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا سته‌مێکی زۆر له سه‌ردار سه‌نجه‌رخانی وه‌زیری کراوه که باسی نه‌کراوه‌و ده‌بێ له خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئێران‌دا ڕۆڵی ئه‌و سه‌رداره مه‌زنه‌ی کورد له به‌رچاو بگیرێ.