وەزارەتی دادگوستەری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ” هاڵک بانک”ی تورکیە، تۆمەتبارە بە هاوکاری کردنی ڕێژیمی ئێران و دەور لێدانی گەمارۆکانی سەر ئەو رێژیمە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، کە ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بڵاو کراوەتەوە، دادئەستێنی گشتیی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ” هاڵک بانک”ی تورکیە کە یەکێک لە گەورەترین بانکە بازرگانییەکانی تورکیەیە، بە شێوەیەکی شاراوە یارمەتی ئێرانی داوە کە ٢٠ میلیارد دۆلار پارە کە لە رێگەی فرۆشتنی نەوت و گازی ئێرانەوە لەو بانکە دانرابوو بۆ کڕینی زێڕ لە قازانجی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵکی لێوەربگیردرێ و هەر بۆیە ئەو بانکە تۆمەتبارە و دەبێ سزا بدرێ.
دادگای ئەمریکا ٦ تۆمەتی وەکوو سپیکردنەوەی پارە و پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ڕێژیمی ئێران ڕووبەڕووی هاڵک بانک کردووە و داوای ئەو بانکەی تورکیەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە ڕەتکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سزاکەی سەر هاڵک بانک یاساییە و دەبێ جێبەجێ بکرێ.