• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دوای شەڕەکەی نەغەدە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/10/24
جۆری بابەت: ئەدەب

خەبات ڕەسووڵی

ئەگەرکەسێک لە دوورەوە دیمەنی ئەو دوانیوەڕۆ گەرمەی هاوینێکی سەروبەندی ئینقلابی ببینیبوایە، دەیدی کە پێمەڕەکەی مام سمایل لە خۆی درێژترە و بە زەحمەت و بە هانکەهانکێکی زۆرەوە خەریکە هەڵیدەسووڕێنێ و پاستاوە قوڕەکەی پێ ئەم بارە و بار دەکا. بەڕواڵەت شێرزاد لەو بەرەوە و لەسەر قوڕێکی دیکە خەریکی خشت بڕین بوو، بەڵام تەنیا جەستەی لەوێ بوو و هەر خودا دەیزانی مەلی خەیاڵی لە کوێ لەنگەری گرتووە. شێرزاد بە دەستەکانی بەقەت خشتێک قوڕەکەی لێ کردەوە و توند فرێی دایە نێو قالبە دارەکەوە. پاش ئەوەی هەر پێنج خانەکەی پڕ کرد. دەستی دایە ئاسنی بەناو سەربڕ و قوڕە زیادەکەی لێ کردەوە و هەستایە سەر پێ و لە ڕیزی خشتەکانی پێشووی خۆی قالبەکەی ڕۆکردە سەر ئەرزی. پاشان بۆ خاوێنکردنەوەی قالبەکەی،  قالبەکەی بە ئەرزی دادا و ڕمبەی لە ئەرزەکە هێنا. هێندە ئەم کارە ئاسایی و دووپاتە بوو، تەنانەت زارای خوشکی و ڕەئووفی ئامۆزای کە سەریان بەردابۆوە و خەریکی کار بوون، ڕمبەکەیان نەبیست. بەڵام هەموویان بە دەنگی ئەهاکەی مام سمایل ڕاچڵەکین و سەریان هەڵێنا و سەیری مام سمایلیان کرد. شێرزاد بینی مامی بەپەلە لە قوڕەکە هاتە دەرێ و بە بنی لاقی خەریکە قوڕی لاقەکەی دیکەی لێ دەکاتەوە. باریکیی لاقە ڕەشەکانی مام سمایل ڕەنگبێ لە دوایین شتەکانی ئەو ڕۆژە بن کە لە مێشکیدا مابۆوە.

چاوەکانی مام سمایل لە دووری دەڕوانی. هەموو بەخێرایی ڕوویان بۆ ئەو لایە وەرسووڕاند کە ئەو سەیری دەکرد. دواتر کە مام سمایل لەنێو ڕەزایەدا ماشێن لێی دا و پانی کردەوە، شێرزاد بێجگە لە لاقەکانی مامی، چرچیی چاوەکانی مامیشی دەهاتە پێش چاوی کە لە دوانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینێکی سەروبەندی ئینقلابدا سەیری مەیدانی ماڵی عەوڵا و وانی دەکرد. مامی بەپەلە دەستی درێژ کردبوو و پێمەڕەکەی لەنێو قۆڕەکە دەرکێشابووە دەرێ و بە هەردوو دەستی پێمەرەکەی وەک ڕمێک گرتبوو و بەرەو مەیدانی عەوڵا و وان هەڵاتبوو. بەڵام پێش ئەوەی هەڵێت گوتبووی:  وەرن شەڕی کورد و عەجەمە.

پاش شەڕەکە ڕەئووف کە شەڕەکەی بۆ پاسەبانەکە گێڕابۆوە گوتبووی: هەموو ئەم ڕووداوە سی چرکە بووە. پاسەبانەکە بە شێرزادی گوتبوو: تۆ لە جەنگەی شەڕەکەدا لەکوێ بووی؟ شێرزاد چووبووە نێوەڕاستی فەنەرەکان ڕاوەستابوو و گوتبووی: لێرە بووم. زارا و ڕەئووف لەسەر قوڕەکە بوون و مامیشم خەریک بوو قوڕێکی تازەی دەگرتەوە.

پاسەبانەکە گوتبووی: مامت کە هەڵات ئێوە چیتان کرد؟ شێرزاد نەیگوتبوو ئێمەش بە دوای مامدا هەڵاتووین بۆ ئەوەی فریای شەڕەکە بکەوین. ڕەئووفیش باسی پێمەڕە هەڵگرتنەکەی خۆی نەکردبوو. زارا گوتبووی: من نەچوومەتە پێشێ. هەموو سەریان بۆ لەقاندبوو کە ڕاست دەکا. تەنانەت پاسەبانەکەش سەلماندبووی کە زارا بە لاقێکی شەل و بە بەژنێکی ورد و کز و لاوازەوە بۆ ئەوە نابێ بچێتە نێو چەقی شەڕێکی ئاوا خوێناوییەوە.

ڕەزا برای ئەو عەجەمەی مامە سمایل بە پێمەڕە لە سەری ڕاکێشابوو، بە پاسەبانەکەی گوتبوو: قەتم ئەم پیرە پیاوە نەدیتبوو و لە ڕۆژی شەڕەکەش نازانم ئەوە لە کوێوە هات و خۆی خستە نێو شەڕەکەوە. شێرزاد چەند ساڵ دواتر گوتبووی: وەک ڕۆژی ڕوون دەزانم مامم لە کاتی وەبەر ماشێن کەوتنی، تەقەی پێمەڕەکەی خۆی کە بە سەری کابرا عەجەمەیدا کێشابووی، گوێ لێ بووە.

ڕەئووف دەیگوت ئەوەی کە عەوڵا سەری وەک کتێبێک لێک کرابۆوە و بە ناچار هەر بە پێمەڕەیەکەوە کە لەنێو سەری چەقیبوو، تەرمەکەیان سواری ئامبولانس کردبوو، دیمەنێک نەبوو کەس لەبیری بچێتەوە. دواتر مەیتەکەیان چۆن بردەوە بۆ مەهاباد و لەکوێ ناشتیان، لەنێو ڕووداوەکانی ئەو ساڵانەی ئینقلابدا بێ‌بایەخترین باسێک بوو کە دەکرا کەسێک لێی بکۆڵێتەوە. لەوانەیە ئەگەر ڕۆژێک یەکێک لە براکانی عەوڵا باسی ئەو ساڵانە بکا، تەنیا بڵێ دوو ڕۆژ دوای شەڕەکەی نەغەدە، عەوڵا لە کورەخانە کوژرا. یان لەوانەیە بڵێ دوو ڕۆژ دوای شەڕەکەی نەغەدە، عەجەمە کورەچییەکان ڕژانە سەرمان و عەوڵایان کوشت.

مام سمایل لە بەرانبەر پرسیاری ئەوەی کە شەڕەکە لەسەر چی بووە؟ گوتبووی شەڕی کورد لەسەر خاکە و لەهەر کوێ شەڕ بوو، کورد نابێ پرسیار بکا شەڕەکە لەسەر چییە.

شێرزاد بە پاسەبانەکەی گوتبوو: من کە گەیشتمێ شەڕەکە تەواو ببوو و لە کوردەکان عەوڵا کوژرا بوو و لە تورکەکان ناسر و چەند کەسێکیش بریندار بوون. براکانی هەردووک لا هەر ئەو ڕۆژە و هەر لەلای پاسەبانەکەی دەوڵەت سوێندیان خواردبوو کە تۆڵەی براکەیان دەکەنەوە و پاسەبانەکەش ئەوەی لە دەفتەرە سوورەکەیدا نووسیبوو و دەفتەرەکەی خستبووە نێو کیفە ڕەشەکەیەوە و کیفەکەی بە شانی دادابوو و لۆژە لۆژ ملی ڕیگا خۆلەکەی گرتبووە بەر و ڕۆیشتبوو…

تاگی بابەت: دوای شەڕەکەی نەغەدە

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist