به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، له باكووری رۆژئاوای سووریە له هێرشێكی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا “عه‌بدولحه‌مید مه‌ته‌ڕ”، سه‌ركرده‌ی دیاری رێكخراوی ئه‌لقاعیده كوژرا.
جۆن ریگسبی، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا (سێنتکام) رایگەیاندووە: عەبدولحەمید مەتار، سەرکردەی باڵای قاعیدە لە سووریە لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە ئیدلبی سووریە کوژرا.
جۆن رێگسبی هەروەها رایگەیاندووە: ئەرتەشی وڵاتەکەی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەو سەرکردەیەی قاعیدەی کردووەتە ئامانج.
وتەبێژی سێنتکام جەختی لە دژایەتیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی قاعیدە کردووەتەوە و رایگەیاندووە:”رێگە نادەین سووریا ببێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ قاعیدە”.
ئەو فەرماندە ئەمریکییە هەروەها رایگەیاندووە: کە هەڕەشەکانی قاعیدە لە سووریە دەگەنە سەر عێراق و وڵاتانی دیکە و بە کوشتنی ئەو سەرکردەیەی قاعیدە، توانای ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، سنووردار دەبێ.
پێشتریش ئەرتەشی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه سالم ئه‌بو ئه‌حمه‌دی یەکێکی دیکە لە سه‌ركرده دیارەکانی ئه‌لقاعیده‌ی له‌ناو بردووه.