دایکی شەهید محەممەدئەمین مەقدوور لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان،ڕۆژی هەینی ٣٠ی ڕەزبەرەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە خاتوون ئیبراهیمیان دایکی شەهید محەممەد مەقدوور شەهیدی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ بەهۆی نەخۆشی کۆچیدوایی کرد.
ناوبراو ژنێکی نیشتمان پەروەر و دێموکراتخۆشەویست بوو، ئاواتی گەورەی وەدیهاتنی ئامانجەکانی کوڕە شەهیدەکەی و رزگاری خاکی پیرۆزی کوردستان و نەتەوەی کورد بوو، دایە خاتوون ژنێکی رووح سووک خەمخۆری دێموکرات بوو.
کوڕێکی دایە خاتوون بە ناوی محەممەدئەمین مەقدوور پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و هەر لەو ڕێگایەشدا بۆ وەدیهاتنی ئامانجە پیرۆزەکانی چووە ڕیزی نەمرانی مێژۆوە.
لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە خاتوون و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.