کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە ناو و وێنەی قاسم سولەیمانی گەورە تێرۆیستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەرماندەی پێشووی سپای قودسی پاسداران لە شوێنە گشتیەکانی شاری سنە دادەنێ.
لە پیلانێکی نوێی کۆماری ئیسلامی، بە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو دواییانەی شۆرای شار و گوندەکان، شارەوانیی سنە داوای لە شۆراکان کردووە ناوی شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە بە ناوی “قاسم سولەیمانی” ناو نراون، بۆ نموونە شوێنەکانی وەک: زانستگەی وێژەیی، زانکۆی ئازادی شەهرەک، و بلواری گریاشان، ناویان بۆ “کۆمەڵگەی قاسم سولەیمانی و بلواری قاسم سلێمانی گۆڕدراوە.
ههروهها چهندین شهقام و شوێنی گشتی و ناوهندی دیكهی ئەو شارە ناوی تێرۆریست “قاسم سلێمانی”یان لێی نووسراوە وئەو هەوڵەی ڕێژیم ناڕەزایەتیی خەڵک و چالاکانی مەدەنی و سیاسیی لێکەوتووەتەوە.