نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری سووچی ڕووسیە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرکۆماری ئەم وڵاتە لە چاوپێکەوتنێکدا باسی سووریە و بەرنامەی ناوکیی ئێرانیان تاوتوێ کرد.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەوکانی ڕووسیە و ئیسرائیل ڕووداوەکانی سووریا و ئێران و بەرنامەی ناوەکیی و مووشەکیی ئێران ئەو تەوەرانە بوون کە لە نێوان بێنێت و پووتین وتووێژیان لەسەر کرا.
هەر لە سەر ئێران و بەرنامەی ناوکیی و هەڕەشە و ئاژاوەنانەوەکانی ڕێژیمی ئێران، لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیاکانی ئیسرائیل و جیهان ئاڤیگدور لیبرمەن، وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەگەڵ ئێرانی زۆر جیدییە و بە لێدانی ئەو ڕێژیمە تەنیا چارەسەر بۆ پێشگرتن لە بەرنامەی ناوەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.