نه‌ورۆز به‌ریوه‌یه‌و ده‌نگی هه‌نگاوه سه‌وزه‌کانی به‌سه‌ر ده‌شت وده‌وه‌ن وقه‌تپاڵه‌کان دیاره‌و له چرۆی نه‌مام ودره‌خته‌کان‌دا،موژده‌ی سه‌وزبوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌داته‌وه و باڵنده‌کان بێ ئوقره رێز له‌م هاتنه پیرۆزه ده‌گرن.زه‌وی کراسی نوێ له به‌رده‌کات وخاک گیانی تازه‌ی وه‌به‌ر دێته‌وه‌و ،ژیان بۆن وبه‌رامه‌یه‌کی هیوابه‌خشی لێوه‌دێت.زستان وسه‌رما وسۆڵی ده‌بێته بیره‌وه‌ریی وگه‌شه‌ونه‌شه‌یه‌کی به‌ربه‌رین ده‌بێته ئاره‌زوویه‌کی گشتگیر ،نێوانی مرۆڤ و سرۆشت.
سرۆشت و مرۆڤ دووانه‌ی له‌مێژینه‌ی ڕه‌وتی ژیانن که خۆیان له هه‌بوونی یه‌کتردا ده‌بینه‌وه.له روانگه‌ی «ناتوراڵیزم»ه‌وه مرۆڤ گرێدراوه به سرۆشت وبوونێکی فه‌لسه‌فیی و هه‌تایی هه‌یه و له ئه‌ده‌بی «ناتورالیزمی»دا گرینگی دان به سرۆشت وژیوار خاڵێکی به‌هێزوبنه‌ره‌تییه.هه‌ربۆیه هاتووچۆی وه‌رزه‌کان و رووداوه سرۆشتییه‌کانی کاریگه‌ریی هه‌بووه به سه‌ر بیر‌و زه‌ین وهونه‌ری مرۆڤه‌کان.
یه‌ک له‌و رووداوه هه‌ره گرینگ وبه بایه‌خه،ده‌سپێکی وه‌رزی به‌هاروهاتنی نه‌ورۆزه که جیا له سه‌ره‌تای نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵ و سرۆشت،بۆنێکی فه‌لسه‌فییه وکه له چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه ده‌توانین بیخه‌ینه به‌ر باس وشرۆڤه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که باسکرا رۆانگه‌یه‌کی رۆاڵه‌تی وگشتییه به نیسبه‌ت ئه‌م رووداوه سرۆشتییه،چونکه بۆ گه‌لی کوردی هه‌ژار نه‌ورۆز وهاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه جیا له به‌رێوه‌چوونی کۆمه‌ڵێک داب ونه‌ریتی کۆن و ئاهه‌نگ گێڕان خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌یه که کاکڵی ئه‌م بابه‌ته‌یه…
-بۆچی نه‌ورۆزی کورده‌واری؟!
راسته که نه‌ورۆز سه‌ره‌تا رووداوێکی سرۆشتی وژینگه‌ییه و له به‌شێکی زۆر له جوغرافیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به شادیی وخۆشییه‌وه پێشه‌وازی لێده‌که‌ن.به‌ڵام له مێژه هه‌ر تاکێکی کورد له زاری شێعر وئاوازی کوردییه‌وه چ له ئه‌ده‌بی زاره‌کی (فۆلکلۆر)چ ئه‌ده‌نی کلاسیک ونوێ زۆرمان بیستووه که نه‌ورۆز به نه‌ته‌وه‌ی کورد گرێ ده‌ده‌ن،،بۆ نموونه مامۆستا هه‌ژاری مۆکریانی ده‌بیژێ:
مزگێنی دا به سروه بای به‌هاری
وا هاته‌وه نه‌رۆزی کورده‌واری..
ئایا مه‌گه‌ر نه‌ورۆز تایبه‌ت به جوغرافیای کورده‌وارییه؟له حاڵێکدا ئه‌م بۆنه سرۆشتییه له وڵاتانی دیکه‌ش بوونی هه‌یه،یان ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌مه ریشه‌یه‌کی مێژوویی ونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه!بۆ شکیردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره گرینگه پێویسته ئاورێک بده‌ینه‌وه له مێژووی کورد به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی چه‌خت بکه‌ین به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ورۆز له نێو کوردان.
به‌داخه‌وه مێژووی کورد له زۆربارو به هۆکارگه‌ڵێکی سیاسی وجوغرافیایی مێژوویه‌کی ناروون وتا ڕاده‌یه‌کی زۆر جێگه‌ی گه‌نگه‌شه‌یه،چونکه نه‌بوونی کیان وده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی کوردی بۆ تۆمارکردنی مێژووی خۆی ئه‌م خه‌ساره‌ی له گه‌لی کورد داوه،به‌شێک له مێژووی کۆنی ئه‌م گه‌له یان بووی نووسراوه یان حاشای لێکراوه له لایه ده‌سه‌ڵاتی باڵا ده‌سته‌وه.ته‌نیا به‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌توانێت ئه‌و سه‌رچاوه‌و ژێده‌رانه بێ که له‌لایه‌ن کۆنینه ناسانی بیانییه‌وه باسکراون.زۆر به‌داخه‌وه دیسانه‌که به هۆی په‌رش وبڵاوی ونه‌بوونی کیانێکی به‌هێزودیاری کوردستانی تائێستاش کورد ،له‌م به‌ڵگه مێژووییانه بۆ چه‌سپاندنی شووناسی خۆی نه‌یتوانیوه که‌ڵکی لێ وه‌رگرێت.
به‌هه‌رحاڵ ده‌گه‌رینه‌وه سه‌ر پرسیاری سه‌ره‌وه ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی وڵامێک بۆ ئه‌وه که نه‌رۆزی کورده‌واری یانی چی؟!
به گووته‌ی(ذبیح اڵله صفا)لێکۆڵه‌رو وه‌رگێری به‌ناوبانگی ئێران که ده‌ڵێ:هه‌موو ئه‌و رووداوه و داستانانه‌ی که به رۆاڵه‌ت له خورافات نزیکن،باس وخواستێکی مێژوویی وراستن که به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان به‌وشێوه دێنه به‌رچاو..)
به له پێش چاو گرتنی ئه‌م قسه ده‌توانی له سه‌ر سێ رووداوی کۆنی کوردی پێداگریمان هه‌بێ و یاریده‌ربێ بۆ وڵامی پرسیاره‌که‌مان،که هه‌ر سێ ئه‌مانه له به‌ره‌به‌ری به‌هارو له نه‌ورۆز روویان داوه.
یه‌که‌م ئه‌گه‌ر وڵاتی «هیندۆستان»به شوێنی دابه‌زینی یه‌که‌م مرۆڤ ناسراوه،بێ گومان شوینی له‌نگه‌ر گرتنی که‌شتیه‌که‌ی نووح،ده‌بێته لانکی دووهه‌می مرۆڤایه‌تی»
له ئایه‌ی ١٢٩ی سووڕه‌ی «مؤمنون»دا هاتووه که نووح داوله خوا ده‌کات له که له ئاوخاکێکی پیرۆدا،دامان به‌زێنه که له‌لای خۆت باشترینه((ربی انزلنی منزلا مبارکا»وانت خیرالمنزلین مومنون/١٢٩)
لێکۆڵینه‌وه زانستی ومێژووییه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن که که‌شتیه‌که‌ی نووح به سه‌ر شاخی سه‌رکه‌شی «جوودی»راوه‌ستا و له سووره‌ی «هود»یش ئایه‌ی ٤٤ناوی ئه‌م شاخه پیرۆزه هاتووه،»جوودی» یان هه‌مان گوودی،گوتی/کوردی،له‌باری ریشه‌ی وشه‌وانییه‌وه ئێگجار به‌یه‌ک نزیکن ویه‌ک له عه‌شیره‌ته‌کانی کۆنی کورد به ناوی گوتیه‌وه ناسراون.
تێکشانی بته‌کان وشۆرشی ئیبراهیم هه‌ر له نه‌ورۆز رووی داوه که پیغمبه‌رێکی کورده‌و هه‌ڵقوڵاوی جوغرافیای کوردستانه.ئیبراهیم کوری ئازه‌ر له هه‌ریمی (حه‌ران)له ناوچه‌ی (متیانی) له وڵاتی کوردستان له‌دایکبووه ودوای رووده‌کاته فه‌له‌ستین ومیسر..
ئیبراهیم شۆرشه‌که‌ی خۆی واته شکاندنی بته‌کان له نه‌ورۆز ده‌سپێکرد جیا له‌وه له‌و رۆژه خه‌ڵکی ئاسایی وپاشاوپاسه‌وان هه‌موو رۆیشتبوون بۆ سه‌یران.سێزده‌به‌ده‌ر ی ئه‌مرۆکه،ده‌تواننین وه‌کوو ره‌مزێک بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ خورافه ودواکه‌توویی و رۆژێک بۆ زیندووبوونه‌وه‌وسه‌رهه‌ڵدان به‌چه‌شنی سرۆشت له پێش چاوبگرین.
دیرینه‌ناسه‌کان ئاسه‌واری پاشایه‌تی (نه‌مرووت،نه‌مروو،نه‌مر..)یان ،له ده‌وروبه‌ری شاری «ڕانیه«تا «کۆیه« دۆزیوه‌ته‌وه،ته‌نانه‌ت زانایانی دیکه‌ش وه‌کوو «فیرده‌وسی›و «ابن اثیر»و احسان نوری پاشا له سه‌ر ئه‌مه کۆکن که ئیبراهیم هه‌مان زه‌رده‌شته‌و که به ده‌ستی «نه‌مروو» له نێوان شاری «ڕانیه«و»کۆیه« له ئاگر خراوه.
هه‌روه‌ها سه‌هه‌ڵدانی (فه‌ریدوون)ی کورد،شۆرشێکی شاخی به‌رانبه‌ر پاشای سه‌رده‌می خۆی که له چیرۆکه کۆنه‌کان وشانامه دا هاتووه،ده‌توانێ به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه بێ بۆ ئه‌مه که بۆچی نه‌ورۆز جیا له نوێ بوونه‌وه له لای کوردان گرینگایه‌تی هه‌یه،به چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ئه‌م سێ رووداوه گرینگ وکوردییه که سه‌لمێنه‌ری که‌ونارایی گه‌لی کورد‌و هه‌روه‌ها باڕست وگرینگایه‌تی نه‌ورۆزده‌گه‌ینێت ،که له مێژووی ئه‌م گه‌له بۆچی سرنجڕاکێشه.!
بێ گومان شاعیران و هزرڤانانی کورد به‌م سێ به‌ڵگه مێژووییه پشتیان به‌ستووه که به ڕاشکاوی بۆن وئاهه‌نگی مه‌زنی نه‌ورۆز به گه‌لی کورد وجوغرافیای کوردستان ده‌به‌ستنه‌وه.ئه‌مه له‌یه‌ک وله‌لایکتر ئه‌و داب ونه‌ریتانه‌ی که ئێستاشی له گه‌ڵ بێ له نێو هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی کورد به‌ده‌ر له جیاوازی زاروبن زار‌و هه‌ڵکه‌وتوویی جوغرافیایی وئاین وئاین زاکان..تا راده‌یه‌کی زۆر هاوشێوه به‌ڕێوه ده‌چێ،وه‌کوو ئاگرکردنه‌وه به‌نیشانی ره‌مزێک بۆ نووروپاکی و ئاهه‌نگ گێران وهه‌ڵپه‌رکێ وهیلکه ره‌نگ کردن وسه‌مه‌نی نیان و سه‌ردانی یه‌کتر کردن و..زۆر شتی دیکه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ؛که نه‌ورۆز له مێژه هێمایه‌کی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ییه وده‌بێ ساڵ به‌ساڵ گرینگی تایبه‌ت ومیللی پێ بدرێت.به تایبه‌تی تر له‌م سه‌رده‌مه که کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه هێشتا نه‌یتوانیوه مافه ره‌واکانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات وله نێو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه وه‌کوو گه‌لێکی زیندوو وخاوه‌ن مێژوو خۆی ده‌ربخات وهێشتا له‌م باره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره.بێ گومان ره‌مزێک وه‌کوو نه‌ورۆز ده‌توانێ بۆ خۆناساندن وخۆ رێکخستنی کورد له‌هه‌موو پارچه‌کان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی بن ده‌ستی کۆماری ئیسلامی به‌ستێن وهه‌وینێکی گشتگیربێت.ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو رێکخراوه سیاسی وفه‌رهه‌نگییه‌کانه چ له ناوخۆ وچ له‌ده‌روه‌ی رۆژهه‌ڵات ئه‌مساڵ زیاتر له ساڵانی پێشوو هانده‌ری خه‌ڵک وجه‌ماوه‌ر بن که له ده‌وری ئاگری سووری نه‌ورۆزی پیرۆز خڕببنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه بچنه پێشوازی نوێ بوونه‌وه‌و بۆ وه‌ده‌رنیانی زستانی زڵم،کوردانه‌وبوێرانه گوندوشاروشه‌قامی کورده‌واری به سروودوگورانی بهه‌ژێنن.
گشتاندنی نه‌ورۆز به‌سه‌رپانتایی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کورد،جیا له‌وه سۆزی برایه‌تی وخۆشکایه‌تی ده‌باته سه‌ر،بۆ نه‌یارانی ئه‌م گه‌له‌ش بانگه‌شی په‌یامێکه که «که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه،کورد زیندووه«
هه‌روه‌ها رووبه‌دنیای ده‌روه‌ش وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زن و خاوه‌ن مێژوو،زیاتر‌و ئه‌مرۆیی تر جێگه‌ی سه‌رنج ده‌بین وچیتر نکۆڵی له که‌ونارایی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه ناکه‌ن..
ژێده‌ر؛ماڵپه‌ری خێوه‌ت،فصلنامه‌ی ژیوار،ماڵپه‌ری کوردستان وکورد.
لە ژماره ٦٧٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه