سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ڕێژیم لە شاری ورمێ بە ناوەکانی ” فەرزاد سامانی، ساکار عەینی و محەممەد هووشەنگی” لە لایەن ڕێژیمەوە مەترسی جیددی لە سێدارەدانیان لەسەرە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ٩مانگە لەسەر دەسبەسەر کرانی فەرزاد سامانی، ساکار عەینی و محەممەد هووشەنگی چالاکی سیاسیی کورد لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ تێدەپەڕێ و ئێستا بە تۆمەتی دژایەتیی چەکداریی لەگەڵ رێژیمی ئێران مەترسیی لە سێدارەدانیان لەسەرە و ئەگەری زۆرە کۆماری ئیسلامی لە بێ دەنگیدا حومەکەیان بەسەردا بسەپێنێ و لە سێدارەیان بدا.