چالاکێکی کرێکاریی ناسراوی خەڵکی سەقز بە ناوی “عوسمان ئیسماعیلی” بۆ چەندەمینجارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمی ئێران لە شاری سەقز، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاریی ناسروای ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە کە ئەوە بۆ چەندەمین جارە ناوبراو لە پێش ماڵی خۆیان و لەلایەن زیاتر لە دە کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی قەزایی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە،هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.