بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، بەتۆمەتبارکردنی ئورووپا وئەمریکا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی وتی: تەنیا ئێران بۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ پێبەند بووە بە بەڵێنە ناوکییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ” وڵفگانگ دیتریش هایم” باڵوێزی ئۆتریش لە تاران سەرەڕای ئاماژە بە گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەموو وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە وتی: ئێران لێبڕاوانە دەیهەوێت بگەرێتەوە بۆ وتووێژەکان و لە پێشتریشدا ئەوە تەنیا ئێران بووە کە بەتەنیا پێبەند بووە بە بەڵینە ناوکییەکانی لە ڕێکەوتنی ناوکیی.
ناوبراو لە درێژەی چاوپێکەتنەکەدا وتی: ئێمە پێشنیار دەکەین بۆ دووبارە کردنەوەی رێککەوتنی ناوکیی وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا پێبەندبن بە بەڵێنە ناوکییەکانیان.
هاوکات لەگەڵ ئەم قسانەی محەممەد ئیسلامیدا، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرەڕای ئاماژە بە لاواز بوونی لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەکان لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران وتی: ئێران تا ئێستاش ئیزنی بە لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی نەداوە کە سەردانی دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران بکەن.