بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن کەسانی ژینگەدۆست هەڵگیراوەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، کەسانی هەلپەرست دارستانەکانی “بناگوێـ”ی “مەریوانیان لەنێو بردووە.
ئەو دارستانە کە لە شارۆچکەی پیشەیی و سەرەتای ڕێگای “بەییڵـە”ی ئەو شارە نزیکە، پێشتر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بەشێک لە دارەکانی لەنێو چوون و کەسانی هەلپەرست بە بیانووی دارە سووتاوەکان، دارە تەڕ و زیندووەکانیشیان بڕیون.
جێی ئاماژەیە کە ژینگەی کوردستان بەردەوام کەوتووەتە بەر هێرشی ناحەزانی ژینگە و کەسانی هەلپەرست و بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەوە هیچ هەڵوێستێکیان نییە.