بارودۆخی ئه‌فشین سۆهرابزاده، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی میناب زۆر مه‌ترسیداره. ئه‌م به‌ندكراوه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵەی هەیەو سەرباری ئەوەش گورچیله‌کانیش کار ناکەن.
ئه‌فشین سۆهرابزاده له دادگایه‌كی ٥ خوله‌كی‌دا له لقی ٢ی دادگای شاری سنه به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامەتی له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان حوكمی ٢٥ ساڵ زیندان‌و دوورخرانەوی بۆ به‌ندیخانه‌ی مینابی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراوکە نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه بڕستی لێ‌بڕیوه، له هاوینی ساڵی ١٣٩٤ بۆ چاره‌سه‌ری بۆ زیندانی ئێڤین گواسترابۆوه‌و له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ چاره‌سه‌ریه‌كی بۆ بکرێ، لەبەر ئەوەی تێچووی چارەسەری ١٨٥ میلیۆن تمه‌ن بووه‌و بۆ خۆی نەیتوانیوە بیدا، جارێکی دیکەش بۆ به‌ندیخانه‌ی میناب گواسترایه‌وه.
ئەفشین سۆهرابزاده، ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵه‌و خه‌ڵكی شاری كرماشانه. ئەو ڕۆژی ١٨ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٨٩، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری كامیاران ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ئەو له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هیدی ناردوە ده‌ڵێ، ئەوەندەی له بیرم بێ، پێش ده‌سبه‌سه‌ركرانم، هیچ چه‌شنه نه‌خۆشییه‌كم نه‌بوو. بەڵا له ئیداره‌ی ئیتلاعات له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا لووتم شكاو ئەوەندەیان لیدام کە فتقیشم ته‌قی.