یوسف ئهلفشی، ئه‌ندامێكی كومیته‌ی ئینقلابیی حوسییه‌كان ده‌ڵێ، ئێران نابێ ده‌ست له كاروباری وڵاتی یه‌مه‌ن وه‌ربدا. ئەم قسانەی یوسف دوای ئەوە دەکرێ کە مه‌سعوود جه‌زایری، جێگری ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیران چەند ڕۆژ پێش ئێستا كه گوتی ئامادەن ڕاوێژکاری نیزامی بۆ یارمه‌تیدانی به حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بنێرین.
یوسف ئهلفشی، کاربەدەستی دەستڕۆیشتووی كومیته‌ی ئینقلابیی حوسییه‌كان له كاردانه‌وه بە قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران‌دا ده‌ڵێ: “ئێران باشتر وایه بێده‌نگ بێ و كاری به كێشه‌ی یه‌مه‌ن نه‌بێ.”
ئه‌مه بە یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی ئاشكرای كاربه‌ده‌ستێكی پله به‌رزی حوسییه‌كان به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له یه‌مه‌ن دادەنرێ. یوسف ئهلفشی، له کەسە نێزیكانی عه‌بدولمالیك، ڕێبه‌ری حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه.
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا مه‌سعوود جه‌زایری، جێگری ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له وه‌ڵامی پرسیاری هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمدا گوتبووی ئێران ده‌توانێ وەک چۆن پشتیوانی له سووریه‌و به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كا ئاواش پشتیوانی له حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن بكا‌و ڕاوێژكاری نیزامی‌و هێزی چەکداریان بۆ بنێرێ.
شایانی باسه كه قسه‌كانی یوسف ئهلفشی، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی حوسییه‌كان بۆ عه‌ره‌بستان بوو، ڕووداوێك كه ده‌توانێ هه‌ڵگری په‌یامێك بێ بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی یه‌ك ساڵه كه نزیك به ٦ هه‌زار كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه.