دەوڵەتی ئازەربایجان ڕێگەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ڕووسیە و ڕێژیمی ئێران داخست و ڕووسیەش تاکوو ئێستا بێدەنگە.
“جەلالی فەڕ” ئەندامی ژووری بازرگانیی ڕووسیە و ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئازەربایجان لە کاروباری بازرگانی نێوان ئەو دووڵاتە کارشکێنی کردووە و ئاماژەی بە سەفی دوورودرێژی ماشێنە بارهەڵگرەکان تا نزیک بە ١٠ کیلۆمەتر کردووە.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ناردنی بار بە کەشتی بۆ ڕووسیە زیاتر لە دروشم دەچێ، چوونکە کەشتییەکمان بۆ ئەو کارە نییە.
لە کاتێکدا باکو گوشاری خستووەتە سەر ڕێژیمی ئێران و ئیزن بە ڕۆشتنی بارهەڵگرانی ئێرانی بەرەو وڵاتی ڕووسیە نادات، لە بەرامبەردا وڵاتی ڕووسیە تاکوو ئێستا تەنیا بێدەنگی هەڵبژاردووە.
جێی ئاماژەیە کارناسانی بواری سیاسی ناوچە باس لەوە دەکەن کە بەهۆی گوشاری ناوچەیی لەسەر ڕێژیمی ئێران و بەردەوامیی گەمارۆکان، دەوڵەتی ئازەربایجان بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی تورکیە و ئیسرائیل ڕەوتی کاروباری ئابووری ڕێژیمی ئێرانی پەک خستووە.