“عەلی سالاریان”، جێگری فەننی و چاوەدێری ڕێکخراوی نیزام پزیشکی بە هەواڵدەری کاری ئێران “ئیلنا”ی ڕاگەیاند: ناتوانم ژمارێکی ڕاست و دروست لەبارەی ئەو کەسانەی کە وڵات بەجێدێڵن ڕابگەیێنم، بەڵام ئامارەکان لە ئاستێکی بەرز دان و بەهۆی بارودۆخی نالەباری کاری و گرینگیپێنەدانی بەرپرسانی ئەو بەشە، پزیشکەکان ناچارن وڵات بەجێبهێڵن.
بە وتەی سالاریان بەشی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی نیزام پزیشکیی ڕێژیم، مانگانە لەگەڵ ئاستێکی زۆر لە داواکاریی بۆ بەجێهێشتنی وڵات بەنیازی درێژەدان بە خوێندن یان ڕۆیشتنی یەکجاری بەرەوڕوویە و بەپێی ئەم داواکارییانە، ڕەنگە لە ساڵدا نزیک بە ٣هەزار پزیشک وڵاتی ئێران بەجێبهێڵن.
شایانی باسە کە کەمبوونەوەی داهات بەهۆی سیاسەتە سەقەتەکانی ڕێژیم لە بەڕێوەبەریی وڵات یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی داواکاری بۆ بەجێهێشتنی ئێرانە و هەروەها پەتای کۆرۆناش زەبرێکی زۆری لە کار و گوزەرانی خەڵکی ئێران بەگشتی و پزیشکان بەتایبەتی داوە.