سەرەرای هەموو هەڵاواردنەکان، دابینکردنی بژێوی ژیانی سێ میلیۆن و پێنجسەدهەزار بنەماڵە لە ئێراندا لەئەستۆی ژنانە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێژیم، لە ٢٥ میلیۆن و ٦٨٥ هەزار سەرپەرەستی بنەماڵە لە ئێراندا نزیک بە ٣ میلیۆن و پێنجسەد و حەڤدە هەزار کەسیان لە ژنانن کە دەکاتە لە سەتا١٤.
هەروەها لەنێوان پۆلێنبەندییە ئابوورییەکانی کۆمەڵگا، لە دەهەکی یەکەم کە هەژارترین کەسەکان لەخۆ دەگرێ، نزیک بە لە سەتا ٤٥ لە سەرپەرەستانی بنەماڵە ژنن.
لە دەهەکی دووهەمدا ٢٢.٤ لە سەد و لە دەهەکی سێهەمدا ١٦.٩ و لە دەهەکی چوارەمدا ١٢.٦ و هەروەها لە دەهەکی پێنجەمدا ٩.٦ لەسەدی سەرپەرەستانی بنەماڵەکان ژنن و لە دەهەکەکانی ٦ تا ١٠ـەش لەنێوان ٨ بۆ ١٠ لە سەدی بەرپرسانی بنەماڵەکان لەلایەن ژنانەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکرێ.
ئاماری زۆری ژنانی سەرپەرەستی بنەماڵە لەو ڕووەوە جێی سەرنجە کە لە کاتی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا زۆرترین کێشە بۆ ئەو ژنانە هاتە پێشەوە کە سەرپەرەستی بنەماڵە بوون و ئیش و کاری خۆیان لەدەستدا.