وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ڕایگه‌یاند كه له مانگی ژانویهو فوریه‌ی ئه‌مساڵدا به‌گشتی ١٥٣ هه‌زارو ٩٩ كه‌س له ده‌فته‌ری تۆماركردنی په‌نابه‌ریدا ناوی خۆیان نووسیوه كه لهوەندە کەسە ٨ هه‌زار كه‌سیان خه‌ڵكی ئێرانن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێرانییه‌كان دوای خه‌ڵكی سووریه، عێراق‌و ئه‌فغانستان له پله‌ی چواره‌می ڕیزبەندیی په‌ناخوازی له ئاڵمان دان.
له حاڵێكدا كه په‌ناخوازانی ئێران له پله‌ی چواره‌می ئەو ڕیزبەندییەدا جێدەگرن، کە ٣ وڵاتەکەی دیکە واتە سووریه، عێراق‌و ئه‌فغانستان شه‌ڕو ئاڵۆزیی زۆریان تێدایە، به‌ڵام له ئێران تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌منیه‌ت هه‌یه؛ به‌م حاڵه‌ش كۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن لە ئێران به شێوه‌ی سیستماتیك پێشێلكردنی مافی مرۆڤه له لایه‌ن ڕێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه درێژەی هەیەو بارودۆخی نالەباری ژیان ته‌نگی به خەڵکی ئێران هه‌ڵچنیوه.