ڕۆژنامەنووس جەبار دەستباز، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی توندی لێکرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، جەبار دەستباز، ڕۆژنامەنووسی کورد بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی توندی لێکرا.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەم ڕۆژنامەنووسە لە ڕێگەی بەڵگەی نووسراو و فەرمی بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند: جەبار، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا و هەتا ئێستا زانیاری لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو لەدەستدا نییە.
جەبار دەستباز خەڵکی دیواندەره و دانیشتووی سنەیە و تا ئێستا چەندین ڕاپۆرتی لە سەر قوربانیانی مین، کۆڵبەران و توندوتیژی دژی ژنان بڵاو کردۆتەوە.