بەبۆنەی جیژنی مەولوود ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د_خ) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی کورد و بە تایبەت موسڵمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.
هیوادارم ئەم جێژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ژیانێکی ئارام و لە هەمانکاتدا پەرەپێدانی ڕوحی یەکگرتوویی و تەبایی و بەیەکەوە ژیان لەنێوان هەموو ئایین و چین و توێژەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٨.١٠.٢٠٢١ی زایینی