لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە شوفێر ئۆتۆبووسەکانی ئەندامی تەعاونیی مەسکەن لەبەردەم بینای وەزارەتی دادگوستەری لە تاران، ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کریپتولەند لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی سەندووقی خانەنشینیی پۆڵای ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئیدارەی کاری ئیسفەهان و شوفێر پاسەکانی شاری تاران لەبەردەم ئیدارەی ڕێگەوبانی شاری تاران بەڕێوە چوون.
جێگای ئاماژەیە کە بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسان وخاونکارەکان لە ئێران و جێبەجێنەکردنی مافەکانی کرێکاران لە ئێران، ڕۆژبەڕۆژ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران لە پەرەسەندن دایە.