هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئا‌مریكا كه له كێبركێیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئا‌مریكا له حیزبی دێموكرات‌دا له پێشه‌وه‌یه، وێڕای نیگه‌رانی له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی سپای پاسداران، داوای كردوه ئێران گه‌مارۆی نوێی بخرێته‌سه‌ر.
هیلاری كلینتۆن كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ده‌وڵه‌تی یەکەمی باراك ئۆباما بوو، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌م ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی سپای پاسداران گوتی كه زۆر نیگه‌رانیی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی ئێرانم.
كلینتۆن پێداگریی كرده‌وه كه ئێران به هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك ده‌بێ گه‌مارۆی نوێی بخرێته‌سه‌رو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێ نیشان بدا كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسراییل جیددین.
هاوكات له‌گه‌ڵ قسه‌كانی كلینتۆن، كۆشكی سپیش ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ی ئێران تاوتوێ بكه‌ین‌و كاردانه‌وه‌ی توندمان بۆیان ده‌بێ.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی چوارشه‌ممه جۆن كێریو محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه پێوه‌ندییان هه‌بووه‌و باسیان له‌م تاقیكردنه‌وه مووشهكییهش كردوه.
هه‌ره‌ها هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزیش ده‌ڵێ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی سپای پاسداران نیشانه‌ی گرژیی نێوان توندڕهوهكانو ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانییه سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.