موبسێری، سکرتێری ئەنجومەنی بەهەمهێنەرانی مریشک دەڵێ: لە سەتا ٢٠ی کێڵگە پەلەوەرییەکانی ئێران بەهۆی زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە داخراون.
لە ٢٢ هەزار و ٥٠٠ کێڵگەی پەلەوەری كە لە وڵاتی ئێراندا تۆمار كراون، لە ئێستادا تەنیا ١٨ هەزار کێڵگە كار دەكەن.
بەهۆی نەبوونی دانەوێڵەی پێویست و هەروەها كرێی زۆری باركردن و هەروەها بەهۆی سەروخوار كردنی نرخەكان ئەو کێڵگە پەلەوەرییانە داخراون و دوا هۆكاریش نرخدانانی دەوڵەت لەسەر مریشک و هێلكە كارێكی كردووە كە خاوەن کێڵگەکان ناچار بە کۆتاییهێنان بە کارەکانیان ببن.
جێی ئاماژەیە كە بەهۆی سیاسەتی ئابووری نازانستییانە و نەبوونی بەرنامەیەكی ڕێکوپێک لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە، زۆرێک لە كارگەكانی بەرهەمهێنان لە وڵاتی ئێران لە دۆخی داخراو و نیوەداخراو دان.