ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر کوشتارەکانی دیەی ٦٠ کە بە فەرمانی خومەینی، ٣٠ هەزار بەندکراوی سیاسی کۆمەڵکوژ کران، لێکۆڵینەوە دەکەن و داوایان کردووە کە دەبێ بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە دادگایی بکرێن.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر کۆمەڵکوژیی دەیەی ٦٠ی هەتاوی، کە بە فرمانی خومەینی ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٣٠ هەزار بەندکراوی سیاسی کۆمەڵکوژ کران، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە لێکۆڵینەوە لە بکەرانی سەرەکیی ئەو کۆمەڵکوژییە لە ساڵی ٦٧ بکەن کە بەڕێوبەرایەتی دوو دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگای قەزایی “ڕێژیم”ـیان لە ئەستۆ بوو.
لەو داواکارییەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “ئیبراهیم ڕەئیسی” لە ساڵی ٦٧ ئەندامی “هەیئەتی مەرگ” لە “تاران” بووە و لە کوشتاری هەزاران کەس ڕۆڵی هەبووە و “موحسین ئێژەیی” سەرۆکی نوێی دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران، ئەوکات وەکوو نوێنەری دەزگای قەزایی لە وزارەتی ئیتلاعاتدا چاوەدێری بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٦٧دا کردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئیبراهیم ڕەئیسی، ڕۆڵی حاشالێنەکراوی لە کۆمەڵکوژیی ساڵی ٦٧دا هەبووە و دەبێ بەهۆی جینایەتەکانی ڕابردوو و ئێستای بکەوێتە ژێر لێکۆڵینەوەی یاسای نێونەتەوەییەوە و ئێمە داوا لە شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان دەکەین بە زووترین کات بۆ لێکۆڵینەوەیەکی نێونەتەوەیی لە پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵکوژیی ساڵی ٦٧ پشتیوانی لە داواکارییەکەمان بکات.