له ئاوایی حه‌سه‌ننورانی شنۆ کۆڕی ڕێزگرتن له قوتابیانی سه‌رکه‌وتووی خولی فێرگه‌ی زمانی کوردی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌ده‌بیی هاژه ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٩ی ره‌شه‌ممه ی ١٣٩٤ کۆری ڕێزلێنان له قوتابیانی سه‌رکه‌وتووی ئاوایی حه‌سه‌ننووران‌و شێخان به‌رێوه چووه‌و، ئه‌م کۆره ببه‌شداریی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگیی چه‌ند شاڕێکی کوردستان گیراوه.
له‌و کۆڕه‌دا مستە‌فا ئیلخانیزادە، خالید عەسکەری، حوسێن گڵۆڵانی، ئەبووبەکر بەنگینی، هادی قەدیمی، موستەفاپۆڵادره‌ک، سەلاح حوسەینی، ره‌سوڵ چوپانی، ڕزگارباوێردی، ئامینە چاک، سووسەن حەسەن‌زادە، موونیرە فەیزه، باران زوولفەقاری، فەتاح موحەممەدنیژاد، عەلی رەزا محەممەدنژاد، قادر رەسووڵ‌فات، شاهروخ حەسەن‌زادە ، خەدیجە خەیات‌و عومەر موحەممەدی شێعریان خوێنده‌وه.
له کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ش‌دا بڕوانامه‌ی کۆتایی خولی فێرکاریی زمانی کوردی پێشکێش به به‌شدارانی ئه‌م خوله‌دا کرا