لە درێژەی کوبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەرێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی شارەوانیی ئەهواز لەبەردەم بینای مەجلیس و پاشان لەبەردەم دەفتەری سەرۆککۆماریی لە تاران، کۆبوونەوەی کۆمەڵیک لە جووتیارانی ئیسفەهان لەبەردەم دەفتەری حوسێن میرزایی نوێنەری ڕێژیم لە ئیسفەهان و هەروەها کڕیکارانی کۆمپامیای نەیشەکەری حەوتتەپە لەبەردەم فەرمانداریی شاری شووش بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان جێبەجێ نەبێ، درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.