وەلیوڵا سەیف، بەرپرسی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران و ئەحمەد عێراقچی، جێگری پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران بەتۆمەتی کێشە سازکردن لە بازاڕ و فروشی نایاسایی دراوی بیانی، هەر کامەیان ١٠ ساڵ و ٨ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری زەبیح خوداییان، وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیم، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە وەلیوڵا سەیف، بەرپرسی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران و ئەحمەد عێراقچی، جێگری پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران بەتۆمەتی کێشە سازکردن لە بازاڕ و فروشی نایاسایی دراوی بیانی، هەرکامەیان ١٠ ساڵ و ٨ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
هەر لەم پێوەندییەدا پێشتر عەلی ئەلقاسیمێهر، دادئەستێنی گشتیی ڕێژیم لە تاران، ڕایگەیاندبووە کە ولیوڵا سەیف بەهۆی سپیکردنەوەی ٣٠٠ میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن دۆلار دراوی بیانی لە ڕێگەی نایاساییەوە لەو کاتەی کە بەرپرسی بانکی ناوەندیی ئێران بووە، دەسبەسەر کراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
جێگای ئاماژەیە کە لە کاتێکدا خەڵکی ئێران بەهۆی گەمارۆکانەوە تووشی قەیرانێکی قورسی ماڵی بووە، بەرپرسانی دز و گەندەڵی کۆماری ئیسلامی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بەفیڕۆ دەدەن و بەشێکیان کاتێک کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای رێژیمەوە دەبن بە مۆرەی سووتاو، بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی ئێران بەڕواڵەت دەسبەسەریان دەکەن و سزای بەندکرانیان بەسەردا دەسەپێنن.