به هۆی ماده‌ی ته‌قینه‌وه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵانه له شاری سه‌حنه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌م مێرمنداڵه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تۆقتۆقهکه به توندی ده‌سووتێ‌و بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام پاش حه‌وتوویه‌ك هه‌وڵی بێوچانی پزیشكان به هۆی سه‌ختیی برینه‌که‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
مردنی ئه‌و مێرمنداڵه له سه‌حنه‌ی کرماشان له عاڵێک دایه که شه‌وی سێشه‌ممه‌ش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماده‌یه‌کی ته‌قینه‌وه‌یی له گه‌ڕه‌كی مام ته‌مری شاری شنۆ لاوێك بوو به قوربانی‌و هه‌روه‌ها له‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌دا ٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.