ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه زانكۆی كوردستان به هاوكاریی ئه‌نجومه‌نی ئه‌هوراو له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕێزی له یادو بیره‌وه‌ریی ٥ هه‌زار شه‌هیدی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه گرت.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ریی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی زانكۆی كوردستان گوتی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا برینی كورد نییه، به‌ڵكوو برینی ساڕێژنه‌كراوی مرۆڤایه‌تییه‌و ته‌نیا جینایه‌تی شه‌ڕ نییه، به‌ڵكوو پلانێكی بوو بۆ فه‌وتاندنی كورد.
سه‌یدمحه‌ممه‌دجه‌واد حوسێنی سه‌در گوتی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه خاڵی وه‌رچه‌رخانی مێژووی عێراق بوو كه پاش ئه‌م كاره‌ساته كورده‌كانی ئه‌م پارچه‌یه چه‌ند هه‌نگاوێكه زیاتر به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ڕۆیشتن.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌تار عه‌زیزی، مامۆستای زانكۆی هه‌مه‌دانیش له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی، ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌نیا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و موسیبه‌و کاره‌ساته نییه، به‌ڵكوو تاوتوێكردنی لایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌م جینایه‌ته له ڕووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، حقووقی‌و ده‌روونناسییه.
سه‌تار عه‌زیزی له درێژه‌دا گوتی تا ئه‌و كاته‌ی ڕه‌گ‌و ڕیشه‌و هکاری وه‌ها ڕووداوێك بنبڕنه‌كرێ، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه دیسان دووباره ببێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش وه‌ها كاره‌ساتێك به‌سه‌ر كوردانی ئیزه‌دی‌دا هات.
مامۆستایه‌كی دیكه‌ی زانكۆ ئاماژه به بۆمبارانی شیمیایی ساڵی ١٣٦٦ی شاری سه‌رده‌شت کرد و گوتی ئه‌م شاره به حه‌شیمه‌تی ١٢ هه‌زار كه‌سییه‌وه ٨ هه‌زارو ٢٥٠ كه‌سی، واته سه‌دی ٧٠ی حه‌شیمه‌تی ئه‌م شاره به گازی شیمیایی ژاراوی کران،
سه‌عید خزری وێڕای ئاماژه به شه‌هیدكرانی ١١٣ كه‌س له یه‌كه‌م هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر شاری سه‌رده‌شت، گوتی كه زۆرتر منداڵان بوونه قوربانیی ئه‌ك كاره‌ساته‌و زۆرترین زیان له‌وان كه‌وت.
مامۆستایه‌كی دیكه‌ی زانکۆ له درێژه‌دا وێڕای ئاماژه به تاوتوێكردنی زیانه‌كانی ده‌روونییه‌کانی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه گوتی كاتێك حاشا له هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ، ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌روونییه‌کانی فشار بۆسه‌ر هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دێنێ.
هادی نه‌قدی ده‌ڵێ لێكۆڵینه‌وه‌كان پاش هێرشی شیمیایی سه‌رده‌شت ئه‌مه‌یان ده‌رخستوه که خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ئێستاش هه‌ست به نائه‌منی، بێ باوه‌ڕی، به‌ستراوه‌یی‌و توڕه‌یی ده‌كه‌ن.
شایانی باسه كه شاری هه‌ڵه‌بجه له ٢٦ ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٦٦ له لایه‌ن ڕێژیمی عێراقه‌وه به بۆمبی شیمیایی هێرشی کرایه سه‌رو له‌م كاره‌ساته‌دا زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان له ماوه‌ی ٦ كاتژمێردا گیانیان له‌ده‌ست دا. ئه‌م بۆمبارانه شیمیاییه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ عه‌مه‌لیاتی به ناو”ئه‌نفال” كه نزیك به ١٨٢ هه‌زار ژن‌و منداڵ و به‌ساڵداچووانی باشووری كوردستان له لایه‌ن ئه‌رته‌شی حیزبی به‌عسی عێراقه‌وه كوژران‌و زینده به‌گۆڕ كران.