بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ تیمی نوێی وتووێژی ئێران لە بروکسێل، داوای لە ئێران کرد، بەبێ کات بەفیڕۆدان بگەرێتەوە بۆ وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” فرانس پرێس” جوزێف بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەوتنی ئەوەیکە دەزانم ئێرانییەکان دەیانهەوێت وتووێژەکانی پێشووتر لەگەڵ من وەکوو بەستێن و پردی پێوەندی لەگەڵ ئەندامانی بەشدار لە ڕێککەوتنی بەرجام درێژە پێبدەن، وتی: کات بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنەکە بەرەو کۆتایی دەچێ و دەبێ ئێران ئاگاداری خۆی بێت.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای یەکیەتیی ئورووپا رایگەیاند کە ئێران تا ئێستاش ئامادەیی خۆی بۆ دەسپێکردنەوەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن ڕانەگەیاندووە.