ژێنراڵ لوید ئاستین، فه‌رمانده‌ی ستادی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئا‌مریكا كه به‌رپرسایه‌تیی ناوچه‌ی كه‌نداو تا باكووری ئافریقای له ئه‌ستۆیه ده‌ڵێ، هه‌ڵسوكه‌وت‌و هه‌ڵوێستگرتنی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێش به‌رجام‌و دوای به‌رجام هیچ فه‌رقێكی نه‌كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌نگی ئا‌مریكا، ژێنراڵ ئاستین كه له‌گه‌ڵ دوو ژێنراڵی دیكه له كومیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌نادا قسه‌ی ده‌كرد، به سه‌ناتۆره‌كانی گوت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران هێشتا نه‌یتوانیوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته له هه‌مبه‌ر جیهان دابنێ.
ئاستین هه‌روه‌ها گوتی: له بابه‌ت ئێران، له حاڵێكغدا كه هیوادار بووین ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی‌و ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه ببێته هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسیارانه‌ی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام ئێستاش هیچ نیشانه‌یه‌ك له مه‌یلی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی بۆ گۆڕینی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت‌و سیاسه‌ته‌كانیان به‌دی ناكرێ.
به قسه‌ی ژێنێراڵ لوید ئاستین، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه كه ئێستاش ئێران ده‌وری ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه ده‌گێڕێ‌و كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵوێست‌گرتنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌و ڕێژیمه هیچ وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی وڵاتێك ناچێ كه بیهه‌وێ وه‌ك لایه‌نێکی ده‌روه‌ست‌و به‌رپرسیار بناسرێ، هه‌ر بۆیه، ستادی فه‌رمانده‌رییه‌تیی ناوه‌ندی ئا‌مریكا زۆر به وردی چاوه‌دێرهی هه‌موو جموجۆڵه‌كانی داهاتووی ئێران‌دا ده‌كا.