ڕێژیمی ئێران بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکوو چەکوچۆڵی قورس و سووک دەگوازێتەوە بۆ سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکوو چەکوچۆڵی قورس و سووک بۆسه‌ر سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەگوازێتەوە، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌رپرسانی ڕێژیم به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له هێزه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی هه‌ریمی كوردستان دەکەن.
بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆ نوێیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە، سپای تێرۆریستی پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی سەربازیی بۆسه‌ر سنووره‌كانی كوردستان و هاوکات له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا “ئیسماییل قائانی” و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سەربازیی سپای تێرۆریستی “قودس” به دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵبژرادنه‌كانی پەرلەمانی عێراق تووشی بوون، سه‌ردانی به‌غداد، هه‌ولێر و سلێمانیان كردبوو.