باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەهەمبەر ئەگەری هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بەدژی بەرنامەی ناوکیی ئێران هوشداریدەدا.
مەجید تەختڕەوانچی، باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسی دەورەیی شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەئاماژە بەوەیکە زۆربوونی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران گەیشتوەتە قۆناغێکی هەستیار و مەترسیدار، دەنووسێ: ئێمە لەهەمبەر هەرجۆرە هەڵە وئەگەرێکی هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بەدژی بەرنامەی ناوکیی و دامەزراوە ناوکییەکانی ئیران هوشدار دەدەین.
جێگای ئاماژەیە کە دەوڵەتی ئیسرائیل بەردەوام هێرشی سەربازیی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە لە سووریە و عێراق وتەنانەت دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران و کۆماری ئیسلامیش بەردەوام بێدەنگ بووە و ئەم لێدوانەی باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نیشانەی ترسی سەرەکیی کۆماری ئیسلامییە لە ئیسرائیل.
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن: ئەگەر وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بە ئاکام نەگا و ئێران بەردەوام بێ لە پێشێلکارییە ناوکییەکانی ئەوە ئێمە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان ئیزن نادەین ئەو ڕێژیمە ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی و هێرشی سەربازیی دەکەینە سەرهەموو دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو ڕێژیمە.