كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا باس له كوژرانی ئه‌بوو عومه‌ر ئه‌لشیشانی “چێچێنی” وه‌زیری جه‌نگی داعش دهکهنو ده‌ڵێن ناوبراویان له په‌لامارێكی ئاسمانیی هێزه‌کانیان له سووریه كوشتوه. كوژرانی ناوبراو ده‌توانێ به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌دژی داعش دابندرێ.
ئه‌بوو عومه‌ر ئه‌لشیشانی یه‌كێك له هه‌ره به‌رچاوترینی ئه‌م كه‌سانه بوو كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به شوێنییه‌وه بوو. واشینگتۆن بۆ زانیاری له‌سه‌ر ناوبراو‌و كوشتنی، بڕی ٥ میلیۆن دۆلاری خه‌ڵات دیاری كردبوو. ئه‌لشیشانی ڕاوێژكاری نیزامیی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی، ڕێبه‌ری داعش بوو.
كاربه‌ده‌ستێكی ئامریكایی ده‌ڵێ فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره بێ سه‌رنشینه‌كانی ئه‌مریکا له ڕه‌وتی هێرشێكدا له ده‌وروبه‌ری شاری ئهلشهعدادی له سووریه، په‌لاماری “شیشانی”یان داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه ئه‌لشیشانی پاش شكستی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی داعش له عیڕاق خۆی گه‌یاندبووه سووریه.
پیتێر كوك وته‌بێژی “پێنتاگۆن”یش ده‌ڵێ ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ئێستاش درێژه به تاوتوێ كردنی عه‌مه‌لیاتی خۆی ده‌دا. ناوبراو ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ی به عه‌مه‌لیاتێكی گرینگ له قه‌ڵه‌م داوه.
كوك هه‌روه‌ها ده‌ڵێ نه‌مانی ناوبراو له مه‌یدانی شه‌ڕ كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ له سه‌ر توانای داعش له باره‌ی ڕاكێشانی شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان به تایبه‌ت له ناوچه‌ی چێچێنو قه‌فقاز داده‌نێ‌و ده‌بێته هۆی لاواز بوونی هێزه‌كانی ئه‌م گرووپه له بابه‌ت ڕێكخستنی پهلامارهكانو به‌رگری كردن له ناوچه ئه‌منه‌كانی داعش وه‌ك ڕه‌قه‌ی سووریه‌و مووسڵ له عێراق.