وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەکانی خۆی لە واشینگتۆن، لەگەڵ بەرپرسانی پلە بەرزی ئەمریکایی، داوای کردووە کە دەبێ کۆتا دەرفەت بۆ ڕێژیمی ئێران دیاریی بکرێ بە نیسبەت چەکی ناوکی.
یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە دووهەمین ڕۆژی چاوپێکەوتنی لە واشینگتۆن لەگەڵ بەرپرسانی پلە بەرزی سیاسی لەگەڵ “کامێلا هەریس” جێگری سەرۆککۆمار و “نانسی پڵۆسی” سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی دێموکراتی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنی کردووە و بابەتی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران باسی لەسەر کراوە، بەڵام چاوپێکەوتنە سەرەکییەکانی یائیر لاپید، لەگەڵ “جەیک سالیوان” ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی بوو کە لەو دانیشتنەدا بەشێوەیەکی باش لە بارەی بابەتی ناوکیی ڕێژیمی ئێران ڕاوبۆچوونیان گۆڕیوەتەوە.
وەزارەتی دەروەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا نووسی: یائیر لاپید، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ “جەیک سالیوان”، جارێکی دیکە نیگەرانییەکانی ئیسرائیلی لە هەمبەر بەرەوپێشچوونی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانی بە ئەمریکا ڕاگەیاند و سالیوان لە وڵامدا وتی؛ دەوڵەتی ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەگرێ و ڕێگە نادا ئەو رێژیمە ببێتە مەترسی بۆ سەر جیهان و ناوچەکە و وتیشی بە هەموو لایەک دەبێ ڕووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ببینەوە.