بەرپرسانی تورکیە هەواڵی دەسبەسەرکرانی ٨کەسی پێوەندیدار بەدزگای ئیتلاعاتی ئێران بەتایبەتی ٢کەسی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران کە بۆ ڕفاندن و گەڕانەوەی زۆرملێ، بەرپرسێکی پێشووی سەربازیی ئێران لە تورکیە هەوڵیانداوە پشتراست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” ئاناتۆلی” دەزگای زانیاریی وپۆلیسی تورکیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی،٨کەسی ئیرانی و تورکیەیی سەربە دەزگای ئیتلاعاتی ئەو رێژێمەیان لە تورکیە دەسبەسەر کردووە کە ویستوویانە بەرپرسێکی پێشووی سەربازیی ئێران بڕفێنن و بێگەڕیننەوە بۆ ئێران لە دەزگای زانیارییەکانی تورکیە”میت” لە پارێزگای وان ئەو ٨ کەسەی دەسبەسەرکردووە.
جێگای ئاماژەیە کە لەم ڕاپۆرتەدا هیچ ئاماژەیەک بە ناوی ئەو کەسانە کەدەسبەسەرکراون و ناوی ئەو کەسەی کە ویستوویانە بیڕفێنن نەکراوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ڕێگەی سیخوڕە ئیتلاعاتییەکانیەوە هەوڵی تێرور و ڕەفاندنی نەیاران و دژبەرانی ئێرانی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی داوە و هەر لەو پێوەندییەدا دەوڵەتی یونان دوو کەسی ئێرانیی لە پێوەندیی لە گەڵ ڕفاندنی بازرگانێکی ئیسرائیلی دەسبەسەرکردووە.