بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان، هوشداری بە نوێنەرانی ئەمریکا و یەکیەتیی ئورووپا دەدا و دەڵێ: ئەگەر گەمارۆکان لە سەر تاڵیبان لانەچێ و یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان نەگەن بە ئەفغانستان، ئەمریکا و ئوورووپا دەبێ چاوەڕێی شەپۆلێکی پەناخوازی ئابووریی بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، ئەمیرخان موتەقی، بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕایگەیاندووە کە لاوازکردنی حکوومەتی تاڵیبان بە قازانجی هیچ وڵاتێک نییە و ڕاستەوخۆ گوشار دەخاتەسەر بەشی ئاسایش و ئابووریی جیهان لەبەرئەوەیکە شەپۆلێکی گەورە لە پەناخوازەکان ڕوو لە وڵاتانی ئورووپایی دەکەن.
ناوبراو لە دانیشتنی دۆحە، داوای لاچوونی گەمارۆکانی کرد وهەروەها وتی: دەبێ چالاکیی بانکەکانی ئەفغانستان بگەڕێتەوە سەردۆخی ئاسایی خۆی.
هەرلەم پێوەندییەدا وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ ڕێگایەک نییە کە بتوانین داراییەکانی ئەو وڵاتە لە دەرەوە ئازاد بکەین.