رۆژی سێشه‌ممه، ١٨ ی ڕه‌شه‌ممه ڕێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی ٨ ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن لە ساڵۆنی کو‌لتووریی شاری لیللەسترۆم بە سەرپەرەستی شارەوانیی شێشمۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که به به‌شداریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان، کۆمەڵەی کولتوری کورد‌و ژنان‌و رێکخراوه‌کانی چه‌ند نەتەوەی دیکه گیرا، شێشتەن ئارنەسن، بەرپرسی بەشی کولتووری شارەوانی شێشمۆ، باسی له گرینگیی گرتنی ڕێوڕه‌سمی ٨ ی مارس بەشێوەی تێکەڵو هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته جیاوازه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا کرد که پێکه‌وه تێیدا ده‌ژین.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا مەحبوبە رەحیمی، بەرپرسی یەکیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ، پەخشانێکی خوێنده‌وه‌و دواتر شابانە رەحمان، چالاک لە بواری ژنانداو سیاسەتمەدار لە حیزبی کاری نۆروێژ، باسێکی تێروتەسەلی لە سەر ژنان و چۆن تێکەڵ بوونیان لە گەڵ سیستەمو کولتوری جیاوازدا پێشکەش کرد.
شایی‌و موزیکی کوردی بەشێکی دیکەی ئه‌و به‌رنامه فه‌رهه‌نگییه بوو که به به‌شداریی به‌شێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیه‌تیی ژنان‌و کۆمەڵەی کولتوری کوردی به‌ڕێوه چوو.