“موحەممەد شەریفیموقەددەم” دەڵێ: دوایین توێژینەوەکان سەبارەت بە سڵامەتیی دەروونیی پەرەستارەکان کە ٨ ساڵ پێش ئێستا ئەنجام دراوە، ناکرێت بڵاو ببێتەوە.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە کێشەی دەروونی ههندێک لەو پەرەستارانە بە شێوەیەکە کە ناتوانرێ متمانەی ئەوەیان پێبکرێت کە کەسێکی نەخۆشیان پێبسپێردرێت و هەروەها ئەم کێشە دەروونییانە لەنێو پەرەستارانی ژندا لە پیاوان زۆرترە و لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ لەسەدی پەرەستاران لە ئێراندا لەگەڵ کێشەی دەروونی ڕووبەڕوون.
هەر لەو پێوەندییەدا “فەریبورز تاج” ئەندامی شۆرای ناوەندیی ڕێکخراوی دەروونناسی ئێران، لە ١٩ی پووشپەڕ لە لێدوانێکدا وتبووی کە بەپێی ڕاپرسییەک کە لە پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی شاری مەلایر کراوە، زیاتر لە ٣٨ لەسەدی ئەو پەرەستارانە بیرۆکەی خۆکوشتنیان لە مێشکدا بووە و تەنانەت ئامادەبوون کە ئەو کارە ئەنجام بدەن.
وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم و باقیی ڕێکخراوە پزیشکی و دەروونناسییەکان تاکوو ئێستا هیچ وڵآمدانەوەیەکیان بەرانبەر بە وتەکانی شەریفی موقەددەم نەبووە.