هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت پۆلێک کاروانچیی کوردیان خسته که‌مین‌و زیانی ماڵیی زۆریان پێگه‌یاندن.
به‌پێی راپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد شه‌وی چوارشه‌ممه له سه‌ر پێنجشه‌ممه، ٢٠ ی ڕه‌شه‌ممه پۆلێک کاروانچیی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له له زه‌رتکه له پشتی ده‌رماناوێ که‌وتنه که‌مین‌و درانه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم.
له‌و رووداوه‌دا ئه‌گه‌رچی زیانی گیانی به‌ر کاروانچییه‌کان نه‌که‌وت‌و ئه‌وان توانییان خۆی له که‌مینه‌که ده‌رباز که‌ن، به‌ڵام ٧٠ سه‌ر وڵاغیان به باره‌وه که‌وته به‌ر ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیم.
به‌پێی به‌دواداچوونی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد هێزه‌کانی رێژیم ئه‌وه‌نده‌ی دڵیان گرتوویه‌تی له‌و ٧٠ سه‌ر وڵاغه کوشتوویانن‌و ئه‌وانی دیکه‌یان به هه‌موو باری کاروانچییه‌کان به تاڵان بردوه.
یه‌ک له‌و کاروانچییانه ده‌ڵێ بایه‌خی ماڵیی باره‌کانیان به‌و ٧٠ سه‌ر وڵاغه زیاتر له ٤٠٠ میلیۆن تمه‌ن بووه.