کۆمیته‌ی واشنگتۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٨ ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن به ڕێوڕه‌سمێک ڕێزی له خهباتو تێکۆشانی ژنانی یه‌کسانیخواز گرت.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه که ڕۆژی شه‌ممه، ١٥ ی ڕه‌شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، به شێعرێکی کەریم بەختیاری ده‌ستی پێکردو خاتوو شلێر قادری، ژنە تێکۆشەری دێرینی نێو ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان په‌یامی کۆمیته‌ی واشنگتۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه خوێنده‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا به ئاماژه به ڕۆڵی ژنانی خەباتگێڕ لە نێو ڕیزی شۆڕش‌و تێکوشاندا هاتبوو که ژنان شان بەشانی پیاوان له پێناو ئامانجه نهتهوایهتییهکانی خۆیان تێکۆشاون‌و له ره‌وتی خه‌باتدا سه‌ره‌ڕای ده‌یان کەندو کۆسپ که هاتووەتە سەر ڕێگایان، بەڵام ئه‌وان له تێکۆشانی خۆیان نهوهستاونو بەشێکی کاریگەر بوون لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا خاتوو دڵنیا دادکوش باسێکی لەسەر ژن‌و مافی ژن‌و ، هه‌روه‌ها ره‌وتی په‌سه‌ندکرانی پڕهنسیپو کۆنڤانسیۆنه جیهانییه‌کانی پێوه‌ندیدار به مافی ژنانی کرد.
کامڕان باڵنوور، به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له ئه‌مریکاش به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه وتارێکی پێشکێش کرد‌و تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی ژنان له ئێران‌و کوردستان.
گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌کی ڕۆژانی شۆڕش له‌لایه‌ن سلێمان عەزیزیو خوشکە شلێر قادری له‌گه‌ڵ پێشکەشکردنی گوڵ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبه‌وه بە خانمانی به‌شدار له رێوڕه‌سمه‌که، جه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو.