کۆمپانیای مایکرۆسافت، وردەکارییەکانی هێرشی سایبێری ڕێژیمی ئێران بۆسەر ژمارەیەک کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سەربازیی لە ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکا.
کۆمپانیای مایکرۆسافت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە هەکێرەکانی ڕێژیمی ئێران، هێرشی سایبێرییان کردۆتە سەر ژمارەیەک لە کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سەربازیی لە ڕۆژاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “هیل” ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندی زانیارییەکان و یەکەی پاراستنی دیجیتاڵی کۆمپانیای مایکرۆسافت، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هەکێرەکانی رێژیمی ئێران لە هێرشێکی سایبێریدا، هێرشیان کردۆتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندنی ڕێگەی دەریاییە نێونەتەوەییەکان لە ڕۆژاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەروەها هەکێرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، لە هێرشێکی سایبێریدا کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سەربازیی یەکیەتیی ئورووپا و دەوڵەتی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە پێوەندیی لەگەڵ بەرهەمهێنانی کەرەستەی فرۆکەی بێفڕۆکەوان و مانگی دەستکرد، کردۆتە ئامانج.
کۆمپانیای مایکرۆسافت لەم پێوەندییەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەکێرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەیانهەوێت لە ڕێگەی هێرشی سایبێرییەوە کێشە بۆ کۆمپانیا گەورە جیهانییەکان و هەروەها بۆ کۆمپانیای گەیاندن وگواستنەوە لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا ساز بکەن.