شورای بەرزی كاری ئێران لانیكه‌می هه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكاران بۆ ساڵی داهاتووی ٨١١ هه‌زار تمه‌ن دیاری كرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كاری ئێران، لانیكه‌می هه‌قده‌ستی ڕۆژانه‌ی ١٣ میلیۆن كرێكار له ئێران بۆ ساڵی داهاتوو ڕۆژێ ٢٧ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه. ئه‌م هه‌قده‌سته له چاو هه‌قده‌ستی ئێستای كرێكاران كه مانگانە ٧١٢ هەزار تمه‌نه، سه‌دی ١٤ زیادی کردوە.
هه‌قده‌ستی كرێكاران له حاڵێك‌دا ٨١١ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه کە به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئاماری ئێران تێچووی مانگانه‌ی بنەماڵەیەکی ٤ كه‌سی له شار زیاتر له ١ میلیۆن‌و ٨٢٠ هه‌زار تمه‌نه.
به‌قسه‌ی چالاكانی كرێكاریش ئەو حەقدەستەی كرێكاران له ئێران وه‌ریده‌گرن، ناتوانن ته‌نیا حه‌وتوویەک ژیانی ئاسایی خۆیانی پێ بەرێ بکەن.
شایانی باسە توێژی کرێکار لە ئێران جگه له كه‌میی داهات‌و مووچەکانیان، زۆربەی جارەکانیش هه‌قده‌سته‌كانیان وه‌دوا ده‌كه‌وێ‌و به هۆی ئه‌وه‌ی كه گرێبه‌ستیان بۆ نوێ ناكرێتەوە، له‌سه‌ر كاره‌كانیشیان ده‌رده‌كرێن.