لەدرێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکانی ئێران ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵیک لە کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی جوینی خوراسان لە شوێنی کارەکەیان، کۆمەڵێک لە خاوەن کیڵگە پەلەوەرییەکانی چوارمەحال و بەختیاری لەبەردەم بینای ئۆستانداریی ئەو پارێزگایە لە شەهریکورد، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە بۆ چواردەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە مانگرتنەکانیان لەبەردەم بینای ئیدارەی کاری شاری شووش، کرێکارانی پڕۆژەی کۆمپانیای ساپێک لە عەسەلوویە لە شوێنی کارەکەیان و هاووڵاتییانی شاری ڕەمێشک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم کانگای مس لە شاری ڕەمێشک بەڕێوە چوو.