دوای ئەوەی ماوه‌ی نزیك به ساڵێکە دەست بە کەمکردنەوەی وەرگرانی یارانه‌و بڕينی یارانە لە كه‌سانی پڕداهات کراوە، ئه‌مجاره‌یان ڕاگەیەندرا کە بە ڕەسمی یارانه‌ی نەغدیی ٥ گرووپی تایبه‌ت ده‌بڕدرێ.
ڕۆژی ڕابردوو كۆمیسیۆنی “ته‌لفیق”ی مه‌جلیس په‌سندكراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتبوو ده‌وڵه‌ت ده‌بێ تا مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٥ یارانه‌ی چه‌ند گرووپی تایبه‌ت ببڕێ. به‌م پێیه لە نەورۆزەوە یارانه‌ی نه‌غدیی بازرگانەکان، ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستیی زانكۆكان، ناوه‌نده‌كانی فێركردن، لێكۆڵینه‌وه‌و زانستیی ده‌وڵه‌تی و مه‌ده‌نی، دكتوره‌كان، قازییه‌كانی دادگا‌و كه‌سانێك كه داهاتی سالانه‌یان زۆر بێ، ده‌بڕدرێ.
له لایه‌كی دیكه هه‌موو ئه‌فسه‌رەکانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كه سالانه زیاتر له ٣٥ میلیۆن تمه‌ن وەردەگرن‌و هه‌روه‌ها هه‌موو كارمه‌ندەکانی ده‌زگای قه‌زایی‌و ئه‌و خانه‌نشین کراوانەی لە ساڵدا بڕی ٣٥ میلۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن، له لیستی وەرگرانی یارانه‌ی نه‌غدی ده‌رده‌هاویشترێن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که كاربەدەستانی دەوڵەتی ڕووحانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا یارانەی نەغدی‌یان لە ٦ میلیۆن كەس بڕیوه‌و وه‌ک وه‌زیری کار‌و خۆشبژیویی ده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێ؛ ئەم ڕەوتە هەروا بەردەوام دەبێ.