چوار کەس لە گوندی خۆڕخوڕەی سەر بە شاری مەهاباد و هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران لە بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە گوندی “خوڕخوڕە” سەر بە شاری مەهاباد، چوار هاووڵاتییان بە ناوەکانی “فاروق سولەیمانپوور، مەسعوود سولەیمانپوور، موحسین سولەیمانپوور و دیار سولەیمانپوور دەسبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە کە خزم و ئامۆزای یەکترین، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “سامان محەممەدی” لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران، تۆمەتی وەپاڵدراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.