“خەدیجە مێهدیپوور” هاونیشتمانی دانیشتووی شاری ئیلام ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر، بەدەستی هێزە ئەمنییەکان لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا، ناوەندی هەواڵدەریی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ خەدیجەی مێهدیپوور هاونیشتمانی دانیشتووی ئیلام، بەدەست هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا.
تاکاتی ئامادەبوونی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەکرانی ناوبراو، تاوان و شوێنی دەسبەسەرکرانی نادیارە.
شایانی باسە کە خەدیجە مێهدیپوور ٣٤ ساڵی تەمەنە و دانیشتووی شاری ئیلامە، ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلامەوە دەسبەسەر کرابوو.