کۆڕی ئەدەبیو فێرکاریی ئەدەب کۆبوونەوەیەکی ئەدەبیی بۆ هەڵسەنگاندنی کتیبی ” ژانی مانگەشەو” لە نووسینی مستەفا پوڵادرەک پێکهێنا.
لەو کۆرە ئەدەبییەدا کە ڕۆژی سێشەممە، ١٨ ی ڕەشەممە بەبەشداری دەیان ئەدیبو نووسەر بەڕێوەچوو، سەرەتا سەید یاسین قوڕەیشی باسێکی لە چالاکییەکانی کۆڕی ئەدەب لە پێوەندی لەگەڵ بەردەوامیی کۆرسەکانی زمانی کوردیو کۆڕو کۆبوونەوە ئەدەبییەکان کردو دواتر لە سەر باسو بابەتەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ بەشداران دوا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆڕەکەدا مستەفا پوڵادرەک چەند شێعری لە ” ژانی مانگەشەو”، دیوانە شێعرەکەی خوێندەوەو پاشان ئەمین گەردیکلانی وتارێکی ڕەخنەیی لە سەر کۆمەڵە شێعرێکی ئەو شاعیرە پێشکێش کرد.
خوێندنەوەی وتارێک لەلایەن محەمەد باوێردی موقەدەم، خوێندنەوەی شێعر لەلایەن
هادی قەدیمی، فەوزییە سوڵتانبەیگی، ماهڕوخ کەریمیان، ئیبڕاهیم عومەری، ئەبووبەکر بەنگینیو ڕەسووڵ چووپانی (شوانە) چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕە ئەدەبییە بوون.